بەرشەلۆنە چاوی لەسەر هێرشبەرێكی مانچستەر سیتیە
خەندان سپۆرت ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا گرنگی ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتینی، جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی، لە ڕاداری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیدا ئاشکرا دەکەن. ئەلڤارێز هاوینی ڕابردوی 2022 لە یانەی ڕیڤەر پلێتی ئەرجەنتینیەوە ڕوی کردبوە یانەی مانچستەر سیتی بە گرێبەستێكی پێنج ساڵی. وە بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە بوەتە جێگەی بایەخی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتودا بەرەو كامپ نۆی بگوازنەوە. ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، یانە ئینگلیزییەکە دوای درەوشاوەیی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر لەگەڵ هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هەوڵی گۆڕینی موچەی ئەو یاریزانەیان داوە لە گرێبەستەکەیدا، بەڵام ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستوەتەڕو کە ئەلڤارێز بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە لەم هاوینەدا، دوای ئەوەی لە پێکهاتەی سیتی پەراوێزخراوە بەهۆی بونی هێرشبەری نەرویجی ئێرلینگ هالاند، كە لە پێکهاتەی سەرەکی جێگەی خۆی بۆ هەمیشەیی كردوەتەوە. وە ڕۆژنامەکە پشتڕاستی کردەوە کە لەم حاڵەتەدا ڕەنگە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە ڕیزەکانی تیپی ئێ...